سزای ئەو گۆرانیبێژەی پشتیوانی خۆپێشاندانەكانی ئێرانی كرد دەگۆڕێت

شەیری بکە لە:
سزای ئەو گۆرانیبێژەی پشتیوانی خۆپێشاندانەكانی ئێرانی كرد دەگۆڕێت

مەهدی یەراحی- وێنە: iranintl

ئاڤا نیوز


دادگەی ئێران بڕیاریدا، بە گۆڕینی سزای زیندانیکردنی گۆرانیبێژ مەهدی یەراحیی، بۆ ساڵێک دەستبەسەرکردنی لە ماڵەوە، دوای ئەوەی بە گۆرانییەک پشتیوانی خۆپێشاندانەکانی ساڵی ڕابردووی ئێرانی کرد.


چیرۆکی سەرەکیی: مەهدی یەراحیی  تەمەن 42 ساڵ، گۆرانیبێژێکی ئێرانییە، دوای ئەوەی گۆرانییەکی بە ناوی " لەچکەکەت فڕێبدە" دەردەکات، وەک پاڵپشتییەک بۆ خۆپێشاندانەکانی " ژن، ژیان، ئازادیی"، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیردەکرێت و سزای زیندانیکردنی بەسەردا دەسەپێنرێت.


لێدوانی فەرمیی: پارێزەرەکەی مەهدی ڕایگەیاند: بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندرووستی یەراحیی و پێویستیی بە چارەسەری پزیشکیی، دادگا بڕیاریدا سزای زیندانیکردنەکەی بگۆڕێت بۆ  ساڵێک دەستبەسەرکردنی لە ماڵەوە.


زانیاريی زیاتر: ئەو بڕیارە لە 20ی شووباتەوە کاری پێدەکرێت، لەگەڵ سزای پێبژاردن بە بڕی 15 ملیار تومەنی ئێرانیی کە دەکاتە ( 356 هەزار دۆلاری ئەمریکی). 


باکگراوند: لە 28-8- 2023 مەهدی یەراحیی، بە تۆمەتی ئەوەی گۆرانییەکی نایاسایی، دژی ئەخلاق و دابونەریتی کۆمەڵگەی ئیسلامیی بڵاوکردووەتەوە سزانی دووساڵ و هەشت مانگ  زیندانی و لێدانی 74 قامچی، بەسەردا سەپێنرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: