سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان کۆبانێ بۆردوومان دەکەن

شەیری بکە لە:
سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکان کۆبانێ بۆردوومان دەکەن

دیمەنێکی شاری کۆبانێ

ئاڤا نیوز

 

دووای منبج، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیکی، هێرشیان بۆ سەر کۆبانێ دەستپێکردووە، چەند ناوچەیەکی دەورووپشتی کۆبانێیان بۆردوومان کردووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕ سوپای تورکیا چەند ناوچەیەکی کۆبانێی بۆردوومان کرد لەنێویاندا چیای مشتەنوور.

 

لەلایەکی دیکە: هاوکات هێزەکانی هەسەدە لە پردی  قرقوزاقی کۆبانێ ھێرشێکی گروپەکانی نزیک لە تورکیایان تێكشکاندووە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەروەها ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لێبوردنی گشتیی بە بۆنەی کەوتنی ئەسەدەوە دەرکرد، بۆ سەرجەم ئەو تاوانانەی پێش کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشق ئەنجامدراون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ هێزی نیشتیمانیی سووریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، شارۆچکەی منبجی بەتەواوی کۆنترۆڵ کرد کە لەژێر دەستی هەسەدە بوو

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ