پاپای ڤاتیکان نەخۆشە

شەیری بکە لە:
پاپای ڤاتیکان نەخۆشە

پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان

ئاڤا نیوز

پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان، بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە بەرنامە تایبەتەکانی ئەمڕۆی هەڵدەوەشێنێتەوە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئۆفیسی ڕۆژنامەڤانیی ڤاتیکان لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بە نەخۆشکەوتنی پاپا کردووە، بەوەی تووشی جۆرێک لە سەرما بووە، لەبەرئەوەش بەرنامە تایبەتەکانی ڕۆژی دووشەممەی هەڵوەشاندوونەتەوە. هاوکات دڵنیایی داوە لەوەی پاپا تای نەگرتووە. 

زانیاریی زیاتر:  دوێنێ پاپا لە نوێژی ڕۆژی یەکشەممە لە ڤاتیکان بەشدار بوو و تەندروست دەهاتە پێشچاو.

ئەمەش بزانە: پاپا فڕانسیس تەمەنی 87 ساڵە، لە نوێژی دوێنێ یەکشەممەدا نزای بۆ قوربانییانی شەڕەکانی ئۆکراینا و غەززە کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: