سوننەکانی عێراق: دادپەروەری کۆمەڵایەتی بنەمای ئاسایش و ئارامی سووریایە

شەیری بکە لە:
سوننەکانی عێراق: دادپەروەری کۆمەڵایەتی بنەمای ئاسایش و ئارامی سووریایە

شەقامی سووریا دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد

ئاڤا نیوز

 

سەرکردەکانی سوننەی عێراق لەبارەی دۆخی سووریا کۆبوونەوە و داوا لە سوورییەکان دەکەن سوود لە ئەزموونی گۆڕینی دەسەڵات لە عێراقی دوای ساڵی 2003 وەربگرن و دادپەروەری و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە وڵاتەکەیاندا بەدیبهێنن. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوننەکانی عێراق لە گرژییەکانی سووریادا بەردەوام داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکرد دەستوەردان لە دۆخی ئەو وڵاتەدا نەکات، پشتیوانیشیان لە قۆناغی ڕاگوزەری سیاسی لە دەسەڵاتی سووریادا دەکرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکردەکانی سوننە بە سەرپەرشتی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و دەڵێن، دەبێت سورییەکان پەند لە ئەزموونی عێراقی دوای ساڵی 2003 وەربگرن و کار بۆ دادپەروەریی و ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن، چونکە بۆ ئارامی سووریا بنەمای سەرەکییە، داواش دەکات لە سووریادا هەمووان مافەکانیان گەرەنتی بکرێت و دوور لە پشێوویی و دابەشبوون، کار بۆ دادپەروەریی و ئاشتی بکرێت.

 

ئامادەبووانی کۆبوونەوەکەش ئاماژە بەوەش دەکەن، داوا دەکەن هەوڵە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان چڕبکرێنەوە بۆ هاوکاری گەلی سووریا تا بتوانێت دەوڵەتێکی یەکگرتووی هەبێت و هەمووان لە ژیانێکی پڕ لە شکۆ و ئاسایش تێیدا بژین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ