ڕێگای گۆمەسپان دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێگای گۆمەسپان دەکرێتەوە

دیمەنێک لە بەنداوی گۆمەسپان، لە وێنەکەدا دەرکەوێت بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ڕێگاکە ژێرئاو کەوتووە

ئاڤا نیوز

دوای داخرانی  ڕێگای سەرەکی هەولێر -  ئیدارەی ڕاپەڕین بۆ ماوەی 10 ڕۆژ، بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە بەنداوی گۆمەسپان، سبەی ڕێگاکە کاتییەکە تەواو دەبێت و هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا گەردی، سەرپەرشتیاری جێبەجێكردنی کاری بەنداوی گۆمەسپان بە ئاڤا نیوزی گوت: سبەی سێشەممە ڕێگای کاتیی بەنداوی گۆمەسپان دەکرێتەوە و هاتووچۆی پێدا دەکرێت.

باکگراوند: بەنداوی گۆمەسپان گەورەترین بەنداوە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سێیەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان. بەرزییەكەی 70 مەتر و درێژییەكەی 512 مەترە. توانای گلدانەوە و ئەمباركردنی 115 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە و ڕووبەرەكەی شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر سێجایە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ