وەزیری دەرەوەی ئێران: چاوەڕوان دەکرێت ململانێکان بۆ عێراقیش بگوازرێنەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کانوونی یەکەم
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران. وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێت، ئەو ململانێیەی ئێستا ناوچەکەی گرتووەتەوە پێشبینی دەکرێت بۆ عێراق و تەواوی ناوچەکە بگوازرێتەوە.
وێنە گەورەکە: پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە بە ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد لە سووریا کۆتاییهات و ناوچەکەش بە گشتی بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت بەهۆی ئەو لێکەوتانەی لە سووریا ڕوودەدات. عێراقیش هەموو ڕێوشوێنێکی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا گرتووەتەبەر.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ململانێکان نەک تەنیا بۆ عێراق، بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە تەشەنە بکات و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد "بۆ گرووپە جیاوازەکانی سووریا ئاسان نابێت لەسەر حکومەتی ئایندە ڕێک بکەون".
لەلایەکی دیکە: پێشتر لە لێدوانێکدا عێراقچی ڕایگەیاندبوو: بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا هەرگیز داوای یارمەتی لە تاران نەکردووە کە پشتیوانی سەرەکی بووە لەگەڵ ڕووسیا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن کە بە ڕووخانی ڕژێمەکەی کۆتاییهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی یەکشەممە 08-12-2024 هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدیان ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر دوو هەزار و 265 گوڵی جۆراوجۆر چێنرا
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی شارەوانی هەولێر: دابەشکردنی زەوی نەوەستاوە
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەریمان بابان ئەپسوس بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سیدنی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش پێشوازی لەساڵی نوێ دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
دیموكراسی له ههرێمی كوردستان.. نموونهیهک بۆ سووریای نوێ
25 کانوونی یەکەم
لە ساڵێکدا بە سەرمایەی 240 ملیۆن پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە
24 کانوونی یەکەم
کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە
24 کانوونی یەکەم
ئۆکسفۆرد "کەللەپووت" وەک وشەی ساڵ هەڵدەبژێرێت
24 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: پێگەیەکی حوسییەکانمان لە یەمەن بۆردومان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری گشتیی سووریا دیاریکرا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەرتووس 24 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی سووریا کوژران و برینداربوون