لە هێرشێکی چەکداریدا لە وڵاتێکی ئەفریقا دەیان کەس دەکوژرێن

شەیری بکە لە:
لە هێرشێکی چەکداریدا لە وڵاتێکی ئەفریقا دەیان کەس دەکوژرێن

ئاڤا نیوز

لە وڵاتی بۆركینا فاسۆ کە دەکەوێتە ئەفریقای باشوور، گرووپێكی چەكدار هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک و کەنیسەیەک، بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ گرووپێكی چەكداری دەمامكدار لە ناوچەیەك لە ڕۆژهەڵاتی بۆكینا فاسۆ، لە کاتی نوێژی بەیانیدا هەڵیانكوتاوەتە سەر مزگەوتێك و تەقەی هەڕەمەكیان كردووە، دواتر هێرشیان کردووەتە سەر کەنیسەیەک.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: ئاژانسە نێودەوڵەتییەکانی هەواڵ بڵاویان کردووەتەوە، دەیان موسڵمان لە هێرشی سەر مزگەوتەکە کوژراون و بریندار بوون، بەڵام ئاماژەیان بە هیچ ژمارەیەکی دیاریکراو نەکردووە. لە هێرشی سەر کەنیسەکەش 12 کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندار بوون، ژمارەیەک نوێژخوێنیش ڕفێنراون.

باکگراوند:  ئەم ڕووداوانە ساڵانە دووبارە دەبنەوە. لە 2019 لە هەمان شوێن قەشەیەك ڕفێنرا و تا ئێستا بێسەروشوێنە. 2018 چەند كەسایەتییەكی کریستیان ڕفێنران و تا ئێستا چارەنووسیان دیارنییە. 2021 تەرمی قەشەیەك و چەند كەسێكی دیكە دۆزرایەوە. هەمان ساڵ ئیمامی گەورەی شارۆچكەی جیبۆ لە باكووری ئەو وڵاتە ڕفێنرا و دوای سێ ڕۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: