ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن و هێزەکانی دیموکرات لە منبەج بەردەامە
ئاڤا نیوز
دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممەوە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆسەر منبەج دەستپێکردووە، کە لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات ئەو شارە بەڕێوە دەبرێت.
وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2011ـەوە شەڕی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لەگەڵ حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەستیپێکردووە، ئەم شەڕە درێژکراوەی ڕووداوەکانی بەهاری عەرەبی بوو کە چەند وڵاتێکی عەرەبی گرتەوە و دەسەڵاتی لە هەریەکە لە وڵاتەکانی تونس، میسر، یەمەن، لیبیا و سووریا کۆتایی پێهێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی منبەج ڕایگەیاندووە "شەڕڤانان لە ئەلباب و منبەج بەردەوامن لە ڕووبەڕووبونەوە و دەیان کوژراو و بریندار لە ڕیزی گرووپەکان هەیە، هاوکات بە فڕۆکە دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بۆردوومان دەکرێت کە گومان دەکرێت فڕۆکەکانی تورکیا بێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە حکومەتی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا توانیویانە منبەج کۆنترۆڵ بکەن.
باکگراوند: منبەج دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب، 30 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای ڕووباری فورات دوورە، لە شارەکە عەرەب و کورد و چەرەکەس دەژین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: کوردستان ماڵێکە بۆ هەموو ئایینەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دووەمین دیداری گشتیی یەکێتی بەڕێوەدەچێت