گومان دەکرێت پێشمەرگەیەكی دیلی دەستی داعش لە بەندیخانەیەکی سووریا دۆزرابێتەوە
- کوردستان
- 8 کانوونی یەکەم

وێنەی عیسا عەبدوڵڵایە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
دەنگۆ هەیە پێشمەرگەیەكی خەڵکی ناحیەی دینارتەی ئاکرێ كە 10 ساڵ پێش ئێستا لەلایەن داعش بەدیل گیرابوو، لە گرتووخانەیەکی سووریا دۆزرابێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی داعش هەزار و 820 پێشمەرگە شەهید بوون، 14 هەزار بریندار بوون و زیاتر لە 60 پێشمەرگەش بێسەروشوێن بوون، ژمارەیەک لەوان بەدیلی کەوتنە دەست داعش.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو کەسەی دەنگۆ هەیە پێشمەرگەکە بێت ناوی عیسا عەبدوڵڵایە و ساڵی 2014 لە زوممار لەلایەن داعش بەدیل گیرا. پێدەچێت دواتر لە مووسڵەوە لەگەڵ دەیان دیلی دیکە لەلایەن داعشەوە گوازرابێتەوە ناوچەكانی ژێر حكومڕانی خۆی لە سووریا، دوای تێکشکاندنی داعشیش ژمارەیەکیان هەر لە بەندیخانەکان ماونەتەوە و ئازاد نەکراون.
چی ڕووی دا: هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەسەرۆکایەتیی دەستەی تەحریرولشام، لە ڕۆژانی ڕابردوودا تاوەکو ئەمڕۆ کە ڕژێمی بەشار ئەسەدیان بەتەواوی ڕووخاند، هەر شارێکیان کۆنترۆڵ دەکرد دەرگای بەندیخانەکانیان دەشکاند و سەرجەم زیندانییەکانیان ئازاد دەکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەگەڵ شکاندنی دەرگای بەندیخانەکان دەیان چیرۆکی خەمناک و سەیر و جیاواز ئاشکرابوون، یەکێک لە چیرۆکەکان پێدەچێت چیرۆکی عیسا عەبدوڵڵای پێشمەرگە بێت. ئاڤا لەگەڵ عەبدوڵڵا خدر، باوكی ئەو پێشمەرگەیەی داعش بەدیل گرتوویەتی قسەی کردووە و دەڵێت: "نازانم کوڕەکەی ئێمەیە یان نا، خەڵک پەیوەندیمان پێوە دەکات و دەڵێن ناوی کوڕەکەتان لەناو لیستی گیراوانی بەندیخانەكانی سووریادایە، ئێستاش سەرقاڵی سۆراغی زیاترین".
لێدوانی فەرمی: عوسمان ڕیشە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئاڤا نیوزی گوت: ئێمەش تەنیا گوێبیستی ئەو هەواڵە بووین و بەدواداچوونی بۆ دەکەین، ئەگەر ڕاست بوو یان هەر پێشمەرگەیەکی تر لە سووریا بێت، دەیانگەڕێنینەوە کوردستان".
پەیامنێری ئاڤا چووەتە لای مام عەبدوڵای باوکی عیسا و هاوژین و منداڵەکانی. هەموویان دەستی چاوەڕوانییان لەدەست ناوە و چاو لە دەرگان موعجیزەیەک بخولقێت و باوکیان خۆی بە ماڵدا بکات. هاوژینی پێشمەرگەکە دەڵێت: "دوو لە مناڵەکانم شیرەخۆر بوون کە باوکیان دیارنەما، شێوەی باوکیان بیرنەماوە، لەوەتەی ئەو هەواڵە هەیە زوو زوو پێمدەڵێن وێنەی باوکمان پێشانبە با شێوەی ببینین و کە هاتەوە بیناسینەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تاڵیبان لە لیستی تیرۆر دەردێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا؛ سێ هاووڵاتیی كورد لە مالیزیا دەگەڕێندرێنەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی گفتوگۆ لەبارەی هەژماری من و پڕۆژەی ڕووناکی دەکەن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نەخۆشخانەی سیدەكان تەواوبووە و پێویستی بە كارمەند و كەلوپەلی پزیشكییە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
كەناڵی جەزیرە: كەرتی گەشتیاری دەبێتە گرنگترین سەرچاوەی داهاتی كوردستان
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک: ئاڤا بەدواداچوون بۆ نەبوونی کارەبای دوو گوندی باڵەکایەتی دەکات