زیندانیانی گرتووخانەی سیدنایا ئازاد دەکرێن

شەیری بکە لە:
زیندانیانی گرتووخانەی سیدنایا ئازاد دەکرێن

ئاڤا نیوز


هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان بەسەر بەندیخانەی سیدنایا لە نزیک دیمەشقی پایتەختی سووریا گرت و زیندانییەکانیان ئازاد کردن.


وێنە گەورەکە: ئەم گرتووخانە بە یەکێک لە ترسناکترین گرتووخانەکانی سووریا دادەنرا کە هەزاران لایەنگری ئۆپۆزیسیۆن و نەیاری ڕژێمی ئەسەدی تێدا زیندانی کرابوون و ئەشکەنجە دەدران و دەکوژران.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی تەحریرولشام ڕایگەیاند: زیندانییەکان ئازاد کراون و ئەمەش "کۆتایی چەرخی نادادپەروەییە". 


زانیاریی زیاتر: پێشتر نەتەوەیەکگرتووەکان زیندانەکەی بە "کوشتارگەی مرۆڤ" و "ئەو شوێنەی کە مردن هەمیشە ئامادەیە" وەسف کردبوو.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ، لە نێوان ساڵانی 2011 تا 2015 زیاتر لە 13 هەزار زیندانیی مەدەنی لەم بەندیخانەیە، بەبێ دادگاییکردن، کوژراون. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: