سەرچاوەیەک: حیزبوڵڵا هێز بۆ سووریا دەنێرێت

شەیری بکە لە:
سەرچاوەیەک: حیزبوڵڵا هێز بۆ سووریا دەنێرێت

دیمەنێک لە نمایشی چەکدارانی حیزبوڵڵا

ئاڤا نیوز

 

تا دێت ئاڵۆزییەکانی سووریا پەرەدەسەنێت و هێزەکان تەحریرولشامیش لە پێشڕەوی دان، سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕایدەگەیێنێت کە ژمارەیەکی زۆر سەربازی بۆ بۆ یارمەتیدانی هێزەکانی سوپای سووریا ناردووە.

 

وێنە گەورەکە: لە ئاڵۆزییەکانی ئەمجارەی سووریا، حیزبوڵڵای لوبنان تا ئێستا هێزی چەکداری بۆ بەشداریی لە شەڕ و یارمەتیدانی سوپای ئەسەد و بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن نەناردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە هێز بنێرێت. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، حیزبوڵڵا بڕیاری داوە دوو هەزار سەرباز لەگەڵ 150 ڕاوێژکاری سەربازی ڕەوانەی قوسەیرەی سووریا بکات، بۆئەوەی هاوکاری هێزەکانی حکومەت بکات، بەتایبەت لە شاری حومس.

 

باکگراوند: هەفتەیەک زیاترە چەکدارانی دەستەی تەحریرولشام لە پێشڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی بەردەوامدان و بەشێک لە شارەکانی سووریایان کەوتووەتە ژێر دەست و هەنگاوی ئێستایان بۆ کۆنترۆڵکردنی شاری حومسە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ