داوا دەکرێت ناوی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک بگۆڕدرێت

شەیری بکە لە:
داوا دەکرێت ناوی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک بگۆڕدرێت

گەڕەکی هەشتی حەسارۆک

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەدەم داواکارییەکانی دانیشتوانەکەی چوو، ئێستا دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک داوای گۆڕینی ناوی گەڕەکەکەیان دەکەن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک، لە گرتەیەکی ڤیدۆیی دا سوپاسی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکەن کە زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گەڕەکەکەیان گەیاندووە.

 

زانیاریی زیاتر: دانیشتووانی ئەو گەڕەکە، داوا دەکەن ناوی گەڕەکەکەیان لە هەشتی حەسارۆکەوە بۆ "هەشتی وەزیران" بگۆڕدرێت، لەبەر ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەی خزمەتگوزاری پێگەیاندوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەشتی حەسارۆک یەکێکە لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر، کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شارەکە و بەمدواییانە لەلایەن حکومەتەوە خزمەتگوزاریی گەیێنرایە گەڕەکەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ