
سوپای سووریا دیموکرات لە دێرەزوور، وێنە: afp
ئاڤا نیوز
سووپای سووریا و هاوپەیمانانی لەهێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە شاری دێرەزوور بەتەوای کشاونەتەوە و هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان شارەکەیان بە تەواوی کۆنترۆڵ کرد.
وێنە گەورەكە: ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕ و پێكدادان ناوچەكانی باكووری سووریای گرتووەتەوە، لەلایەکی دیکە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایانگەیاند، تەواوی شاریی حەممایان کۆنترۆڵکردووە و لە پێشڕەویدان بەرەو شاری حومس و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕامی عەبدولڕەحمان، سەرۆکی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاند: هێزەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە شاری دێرەزوور کشانەوە و دواتر هێزەکانی هەسەدە شوێنیانیان پڕ کردەوە وکۆنترۆڵی شارەکەیان کرد.
زانیاریی زیاتر: هاوکات لەگەڵ کشانەوەی سوپای سووریا لە ناوچەی ئەلبوکەمال و مەیادین لە دێرەزوور، بەشێک لەو گرووپە چەکدارانەی عێراق کە لەوێ جێگیربوون پاشەکشەیان کرد بۆ نێو خاکی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوکات تەحریر شام و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لە پێشڕەویکردن بەردەوامن و هێزەکانی حکومەتی سووریا لە چەند ناوچەیەک کشاونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی شیعە: یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعس هەموار ناکرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هەڵاتنی تۆمەتبارێک چەند پۆلیسێک لە هەڵەبجە دەستگیر دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ماستەرپلانی سۆران ئامادە دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای عێراق چوار جووتیاری كورد لە شەناغە دەستگیر دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
7 نیسان
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی سەردانەکەی ئەحمەد شەرع بۆ تورکیا ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ڕێگەی وڵاتێکەوە دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دەکات