حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی پەیامەکەی جۆلانی دەداتەوە

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی پەیامەکەی جۆلانی دەداتەوە

ژمارەیەک چەکداری حیزبولڵای عێراق

ئاڤا نیوز

 

کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی پەیامەکەی سەرۆکی دەستەی تەحریر شام بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و پەلهاوێشتنیان بۆ سووریا دەداتەوە.

 

چیرۆكه‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌: محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام لە پەیامێکدا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد ڕێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران نەدات بچنە نێو خاکی سووریا.

 

لێدوانی فەرمی: جەعفەر حوسێنی، وتەبێژی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق لە وەڵامی جۆلانیدا ڕایگەیاند: پێش ئەوەی فێری کوشتن و ئاوارەکردنی خەڵکی بێتاوان بیت، دەبوو فێری ئادابی گفتوگۆکردن بیت کاتێک باسی عێراق و گەلەکەی دەکەیت.

 

زانیاریی زیاتر: حوسێنی ئاماژەی دا بەگرنگی سووریا لەڕووی پێکهاتە و جوگرافیاوە سەبارەت بە عێراق و گەلەکەی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: