عێراق بەڵێنی هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستیەكانی هەرێمی كوردستان دەدات

  • بزنس
  • 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
عێراق بەڵێنی هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستیەكانی هەرێمی كوردستان دەدات

ئاڤا نیوز


 
شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسی دابینکردن و هاوتاکردنی مووچەی دەیان هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکات و بەڵێنیان پێدەدرێت.


وێنە گەورەکە: كوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە سەرۆکایەتیی شاندێک  دوو ڕۆژ لە بەغدا بوو و لەگەڵ هەریەك لە ئەحمەد ئەسەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بۆ چارەسەركرنی گرفتی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و پێدانی سەبەتەی خۆراك و دەرهێنانی ناوی دووبارە و ناشایستە لە لیستی مووچەخۆرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی كۆبووەوە.


 
زانیاریی تایبەت: شاندی کوردستان داوای تەرخانكردنی مووچەی بۆ 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستی تایبەتی نوێ كردووە، کە لیژنەیان کردووە و تەنیا بڕینەوەی مووچەیان ماوە، هەروەها داوای هاوتاكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستانی کردووە لەگەڵ عێراق کە ژمارەیان زیاتر لە 76 هەزار کەسە، ئاڤا زانیویەتی بەرپرسانی عێراق ڕەزامەندییان لەسەر هەردوو داواکارییەکە داوە، بە جێبەجێکردنیشی مووچەی سەرجەمیان زیاد دەکرێت.

 
لەلایەکی دیکەوە: دەستپێکردنەوەی هاوکاریی چاودێریی کۆمەڵایەتی و دابینکردنی سەبەتە خۆراکی مانگانە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان، دۆخی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان لە لیستی مووچەخۆرانی تۆڕی هاوكاریی كۆمەڵایەتی بەشێكی دیكەی گفتوگۆكان بووە.


 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی کوردستان لەنێوان 100 بۆ 150 هەزار دینارە، بەڵام لە عێراق کمووچەی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان 250 بۆ 400 هەزار دینارە، بە هاوتاکردنیشی مووچەی سەرجەمیان زیاد دەکرێت و هاوشێوەی عێراق دەبێت.

شەیری بکە لە: