هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەرکی پاراستنی 618 کیلۆمەتر سنووری نێوان عێراق- سووریا لەئەستۆدەگرن

شەیری بکە لە:


ئاڤا نیوز

 

مەترسی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سووریا تەواوی هێزە سەربازییەکانی عێراقی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، هاوکات عێراق هێزی پشتیوانیی و چەک و تەقەمەنی زیاتر ڕەوانەی سنووری سووریا دەکات.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەترسی بەزاندنی سنوورەکان، لە ڕێگەی کامێرای چاودێری و دانانی دیواری بەندی کۆنکرێتی هێزە ئەمنییەکان ئەرکی پاراستنی 618 کیلۆمەتریان لەئەستۆگرتووە.


لێدوانی فەرمی: تەحسین خەفاجی، سەرۆکی ڕاگەیاندنی شانەی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، "دڵنیاتان دەکەمەوە و هیچ گومانێک هەڵناگرێت، کە هیچ کەلێنێک نیە و تێرۆرستانیش ناتوانن لە سنوورەکانمانەوە بپەڕنەوە، پاڵپشتی سەربازیی زیاتر گەیشتووە بەناوچەکە و بەشەو و ڕۆژ بەردەوام بۆ ئەم مەبەستە لە ئەرکدا دەبین."

 

مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی ساڵی 2014 و هەرەسهێنانی سوپای عێراق و کرانەوەی سنوورەکان بەڕووی گرووپە توندڕەوەکاندا، تەواوی هێزە سەربازییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە، وێڕای دڵنیایی فەرماندە سەربازییەکان لە توندوتۆڵی سنوورەکان، بەڵام تەواوی گومانەکان نەڕەواوەتەوە.

شەیری بکە لە: