بۆ سێ مووچە نەدراوەکە داوایەک ئاراستەی سوودانی دەکرێت

شەیری بکە لە:
بۆ سێ مووچە نەدراوەکە داوایەک ئاراستەی سوودانی دەکرێت

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرچاوە: شەفەق نیوز

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داواکارییەک ئاراستەی سوودانی دەکەن، بەمەبەستی دابینکردنی پارە بۆ سێ مووچە نەدراوەکەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

چیرۆکی سەرەکی: دادگەی فیدراڵی عێراق ڕۆژی 21-2-2024، دوای چەندجارێک دواخستن پرسی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی یەکلاکردەوە و حکومەتی عێراقی بە ناردنی پابەند کرد، بڕیاریشی دا سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی ڕابردوو قەرەبوو بکرێنەوە.

نووسراوی فەرمی: لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێک پاڵپشت بە واژۆی 25 پەرلەمانتار ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کراوە و داوا دەکەن بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکرێت.

لێدوانی فەرمی: دارا سێکانانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی بە ئاڤا نیوزی گوت:  داوامان کردووە حکومەتی عێراق بۆ هەر مانگێک بڕی 618 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بۆ ئەوەی لەگەڵ داهاتی ناوخۆ سێ مووچەکەی پێ قەرەبوو بکرێتەوە.

 

باکگراوند: ساڵی ڕابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی نەناردنی پارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە نەیتوانی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 دابەش بکات.


 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ