هێزەکانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
هێزەکانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە

کۆبوونەوەی هێزەکانی عێراق، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

لیژنەی ئاسایش بەرگریی پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپا و ژمارەیەک لە هێزە سەرەکییەکانی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی دۆخی سووریا و لێکەوتەکانیان لەسەر ئاسایشی عێراق کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری، سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، هێزەی ئاسامانی، هێزی وشکانی، بەرگری ئاسمانی، فڕۆکەوانی سوپا و هەواڵگری سەربازی کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ لیژنەی ئاسایش بەرگری ئەنجامدا.

 

زانیاریی زیاتر: هەر بە گوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لە کۆبوونەوەکە، "تاوتوێی جموجۆڵە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی سووریا و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی عێراق کرا، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی داهاتوو".



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ