وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی ئەنجامدا

شەیری بکە لە:
وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی ئەنجامدا

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەسام سایغ، وەزیری دەرەوە سووریا، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی عیراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە هاوتا سوورییەکەیەوە کرد و پشتیووانی وڵاتەکەی بۆ سووریا دووپات کردەوە لە جەنگی دژ بە تیرۆر.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی فەرمیی سووریا ڕایگەیاند: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەسام سایغ، وەزیری دەرەوە سووریا ئەنجامدا و پشتیووانیی عێراقی بۆ سووریا دووپات کردەوە لە جەنگی دژی بە تیرۆریستان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی شەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سووریا قسەی کرد و دووپاتی کردەوە: عێراق ئامادەیە پاڵپشتی سووریا بکات لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جەختیشی لەسەر پێداگیریی وڵاتەکەی لە سەقامگیری و سەرەوەری و یەکگرتوویی خاکی سووریا کردەوە.
 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ