ترەمپ کوڕی کۆچبەرێکی هیندی وەک بەڕێوەبەری ئێف بی ئای دەستنیشان دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ کوڕی کۆچبەرێکی هیندی وەک بەڕێوەبەری ئێف بی ئای دەستنیشان دەکات

کاش پاتێل، بەڕێوەبەری نوێی نووسینگەی ئێف بی ئای

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەردەوامە لە پڕکردنەوەی پۆستەکانی کابینەکەی و لەو نێوەندەشدا کەسێکی وەک بەڕێوبەری نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی FBI دەستنیشان کرد.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کاش پاتێلی هەڵبژاردووە تاوەکو پۆستی بەڕێوەبەری نووسینگەی ئێف بی ئای وەربگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند: ''کاش پارێزەرێکی زیرەک و لێکۆڵەر و کەسێکە لە پێناوی ئەمریکا دەجەنگێت،  ئەو ژیانی خۆی لە ئاشکراکردنی گەندەڵی و بەرگریکردن لە دادپەروەری و پاراستنی گەلی ئەمریکا بەسەر بردووە".

 

ئەمەش بزانە: پاتێلی کوڕی کۆچبەرێکی هیندستانە و لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا لە چەندین پۆستی باڵادا کاری کردووە لەوانە وەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و چەند پۆستێکی دیکە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ