ئێران، ئیسرائیل بە تێکدانی ئارامیی سووریا تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران، ئیسرائیل بە تێکدانی ئارامیی سووریا تۆمەتبار دەکات

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسرائیل بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئاژاوەگێڕی لە سووریا دروست دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر ژمارەیەک پێگەی سوپای سووریا لە حەلەب دەستپێکردووە و 75%ی ئەو پارێزگایەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

 

لێدوانی فەرمی: حوسێن سەلامی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: '' ئەمڕۆ دۆڕاوەکانی غەززە و لوبنان پێشەنگی هێرشەکانی سووریان''.

 

لەلایەکی دیکەوە: مستەفا عەبدول جابر، یەکێک لە سەرۆک فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕایگەیاند، ئەو پێشکەوتنە خێرایە بەهۆی نەبوونی ژمارەیەکی پێویست لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بووە.

 

زانیاریی زیاتر: لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی دەستپێکردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا، تا ئێستا 301 کەس کوژراون. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ