ئیسرائیل ناڕەزایی كەسوكاری بارمتە و كوژراوەكان سەركوت دەكات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل ناڕەزایی كەسوكاری بارمتە و كوژراوەكان سەركوت دەكات

وێنەی گردبوونەوەكە- AFP

ئاڤا نیوز


ژمارەیەک لە کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلییەکان و سەربازانی کوژراوی ئیسرائیل لە تەلەڤیڤی پایتەختی ئەو وڵاتە گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان کرد. پۆلیسی ئیسرائیل خۆپیشاندەرانی پەرتەوازە کرد و چەند کەسێکیشی لێ دەستگیر کردن. 


وێنە گەورەکە: لەحەوتی ئۆکتۆبەری 2023ەوە ژمارەیەک ئیسرائیلی لای حەماس بە بارمتە گیراون،
 حکومەتەکەی نەتانیاهۆ ڕایگەیاند بە هێز و لە ڕێگەی هێرشی سەربازییەوە بۆ سەر غەززە بارمتەکان ئازاد دەکات و کۆتایی یەکجارەکی بە حەماس دەهێنێت. بەڵام لەو کاتەوە شەڕ بەردەوامە و ژمارەیەک بارمتە هێشتا لای حەماس دەستبەسەرن.


لێدوانی فەرمی: یائیر لاپید، سەرۆکی پارتی ئیش عەتیدی ئۆپۆزییسیۆنی ئیسرائیل، ڕەخنەی لە هەڵوێستی پۆلیس گرت و ڕایگەیاند: خۆپیشاندان مافێکی بنەڕەتییە و کاردانەوەی پۆلیسی تەلەڤیڤ هەنگاوێکی ترسناک و دژە دیموکراسی بوو. 


زانیاریی زیاتر: خۆپیشاندەران داوای ئازادیی دەستبەجێی بارمتەکان و دەستلەکارکێشانەوەی نەتانیاهۆ و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان دەکرد. پۆلیسی تەلەڤیڤ بە بەکاربردنی ئۆتۆمۆبێلی ئاوپرژێن خۆپیشاندەرانی پەرتەوازە کرد و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هێنا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: