ئۆپۆزسیۆنی سووریا: گەیشتووینەتە ناوەڕاستی حەلەب

شەیری بکە لە:
ئۆپۆزسیۆنی سووریا: گەیشتووینەتە ناوەڕاستی حەلەب

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە پێشڕەویان بەرەو حەلەب، وێنە: afp

ئاڤا نیوز

 

گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایدەگەیێنن، دوای کۆنترۆڵکردنی کۆلێژی سەربازی و کۆلێژی تۆپخانە لە گەڕەکی زەهرا لە پارێزگای حەلەب بکەن، ئێوارەی ڕۆژی هەینی توانیویانە کۆنترۆڵی قەڵای حەلەبیش بکەن.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن و سوپای سووریا لە باکوور و ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەردەوامە، نزیکەی 300 کەس لە هەردوولا کوژراون.

 

زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو گرتە ڤیدۆییانەی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڵاویان کردووەتەوە، هاوکات هێزەکانیان توانیویانە کۆنترۆڵی تەواوی گوندەکانی ڕۆژئاوای حەلەب و شاری سەراقیب بکەن دوای شەڕ و پێکدادانی تووند لەگەڵ هێزەکانی ڕژێمی سووریا.

 

زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن هێزەکانیان کۆنترۆڵی بارەگای پۆلیسی حەلەب و باڵەخانەی پارێزگا و کۆشکی شارەوانی و گۆڕەپانی سەرەکی لە ناوەندی شارەکە بکەن، هاوکات کۆنترۆڵی 14 گەڕەکیش لە ڕۆژئاواو باشووری ناوەندی حەلەب بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ