بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە قوتابخانەکانی هیندستان دادەخرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە قوتابخانەکانی هیندستان دادەخرێن

نالەباری کەشوهەوا لە هیندستان، وێنە: indian

ئاڤا نیوز

ماوەیەکە قوتابخانەکانی هیندستان ڕووبەڕووی داخستنی ناچاری دەرگای قوتابخانەکانیان دەبنەوە بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە کەشوهەوای وڵاتەکە هاتووەتە ئاراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە تەواوی جیهاندا، نووسینگەی کەشناسی هیندستان هۆشداری دەدات لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە پێشبینی دەکرێت زریان دروستبێت بەهۆی زیادبوونی خێرای با، بەجۆرێک خێراییەکەی دەگاتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، هەر بەهۆی ئەمەوە بەشێک لە قوتابخانە و کۆلێژەکانی تامیل نادوا دادەخرێن.

 

زانیاریی زیاتر: هاوکات دەزگای کەشناسی هیندستان، جارێکی دیکە هۆشداریداوە بە ماسیگرەکان تاوەکو دوور بکەونەوە لە سەرچاوە ئاوییەکان، ئەمەش دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردوو 12 کەس لەکاتی ماسیگرتن  گیانیان لەدەستدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ