ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ سووریا ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ سووریا ڕادەگەیێنێت

ئاڵای وڵاتانی ئێران سووریا، وێنە: INA

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتیووانی خۆی بۆ سووریا ڕادەگەیێنێت، ئەمەش دوای هاتنەئارای ئەو گرژییانە دێت کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی هێرشی چەکدارییەوە دروستبووە.


 چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چەند ڕۆژێکە هێرشە چەکدارییەکان و پێکدادانەکان لە شارەکانی حەلەب و ئیدلیب بەرەو ئاڵۆزی و پێکدادانی زیاتر چووە. هەر بەهۆی ئەو گرژیی و ئاڵۆزییانەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 200 کەس کوژراون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا سوورییەکەی بەسام سباغ، جەختی لە درێژەی پشتیووانی ئێران لە حکومەتی سووریا و خەباتی دژ بە تیرۆر کردەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ