توێژیینەوەیەک: لە چوار کەس کەسێک بە سینگڵی دەمێنێتەوە

شەیری بکە لە:
توێژیینەوەیەک: لە چوار کەس کەسێک بە سینگڵی دەمێنێتەوە

خۆ بە دوورگرتن لە پەیوەندی سۆزداری

ئاڤا نیوز

 

توێژیینەوەیەکی نوێ دەریدەخات بەهۆی سەرقاڵی مرۆڤەکان بە هەندێک لایەنی دیکەی ژیان خۆیان لە پەیوەندی خۆشەویستی بەدوور دەگرن، بۆیە ڕێژەی سنگڵی لە بەرزبوونەوەدایە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژیینەوەیەک لە سەنتەری پیو لە واشنتن دەریخستووە، لە هەر چوار کەسی پێگەیشتوو ئەگەری مانەوەی کەسێک بە سینگڵی هەیە. 

 

لێدوانی فەرمی: تیتا گۆنزالێز، دەرووناس دەڵێت: هەرزەکارانی ئێستا مەیلی کەمتریان بۆ پەیوەندی سۆزداری هەیە، بۆیە ئەمە ڕێژەی سنگڵی زیاتر دەکات.

 

هۆکارە زانراوەکان: توێژینەوەکە ئاماژەی بە هۆکارەکان کردووە، کەسانێک ئارەزووی هەندێک بواری دیکەی ژیانیان هەیە وەک کارکردن، هەوڵدان بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان، بۆیە ئەم جۆرە کەسانە هەوڵدەدن خۆیان لە پەیوەندی خۆشەویستی بەدوور بگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ