سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە كۆبوونەوەدان

شەیری بکە لە:
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا لە كۆبوونەوەدان

سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

ئێڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بە سەردانێك لە هەرێمی كوردستانە و ئێستا لەگەڵ سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە كۆبوونەوەدایە.

 

زانیاریی بەدەسهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا نیوز، پرسی پێكهێنانی كابینەی دەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مەترسییەكانی داعش و پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان بەریتانیا لە تەوەرەكانی گفتوگۆی نێوان سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەبن.

 

لەلایەكی دیكەوە: دوێنێ چوارشەممە 27-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئێڤێت كووپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا كرد و سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستایشی ڕۆڵی بەریتانیای کرد لە پشتگیریکردنی سەقامگیريی هەرێمی و پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە پەرەپێدانی توانا ئەمنی و کارگێڕييه‌كانى، لەبەرامبەر دا وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ئاماژەی بە به‌رده‌واميى پابەنديى وڵاتەکەی کرد بۆ پشتيوانى و هاوكاری لەگەڵ هەرێمى كوردستان و عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ