ئامارەکانی هەڵمەتی 16 ڕۆژ ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ساڵانە بۆماوەی 16 ڕۆژ لە سەرانسەری جیهان، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوە و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و کچان ڕادەگەیێنرێت، ئامارەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن: ڕێژەی توندوتیژی لە هەرێمی کوردستان کەم بۆتەوە و متمانەش بەو هێڵە گەرمەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دایناوە زیادی کردووە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە یازدە مانگی ساڵی 2023، نزیکەی 11 هەزار کەیسی توندوتیژی ئافرەتان و کچان پەیوەندیان بەهێڵی گەرمەوە کردووە بۆ بەهاناوەچوون، ئەمە بە بەراورد بە یازدە مانگی ئەمساڵ کە نزیکەی 12 هەزار کەیس پەیوەندیان بەهێڵە گەرمەکەوە کردووە ئەمەش ئەوە دەردەخات لەمساڵدا بە بەراورد بە پار ساڵ سەدا 10 پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرم لە لایەن ئافرەت و کچانەوە زیادیکردووە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێژەی سەدا 20 توندوتیژی لەدژی ئافرەتان و کچان کەم بۆتەوە.
ئەمەش بزانە: هێڵی گەرم ( 119 ) لە هەرێمی کوردستان وەک هێڵێكی فریاكەوتن و بەتەنگەوەچوونی كێشە و توندوتیژییە خێزانییەكان دروستکراوە.
لەلایەکی دیکە: بەپێی هەڵسەنگاندەکانی سکرتارییەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، لەمساڵدا لە پارێزگای هەولێر 58 کەیس، لەهەریەکە پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و هەڵەبجەش 36 کەیسی توندوتیژی جیاواز دژ بە ئافرەتان و کچان پەیوەندیان پێوەکردوون و تۆمارکراون
بابەتە ستراتیژییەکان: ئامانج لەو هەڵمەتە 16 ڕۆژیەی ساڵانە لە جیهاندا ڕێکدەخرێت کەمکردنەوەی ڕێژەی توندوتیژییە دژ بە ئافرەتان و کچان، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی هەر کەسێک توندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان و کچان بکات ڕووبەڕووی دادگا بکرێتەوە، تاوانبارانی کوشتنی ئافرەت و کچانیش لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 2 خولەک لەمەوپێش
ئێرە و ئەوێ، هەموو شێک لەبارەی زیقار
- ببینە و ببیستە
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئێرە و ئەوێ؛ لە دیوانیە سووخواردن بووەتە کاسبی
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ بەیروت دەستپێدەکاتەوە
- ببینە و ببیستە
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێرە و ئەوێ؛ موسەننا هەژارترین شاری عێراق
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئوردن گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ لوبنان دەستپێدەكاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مێرسیدس بێنز بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ دەبەستێتەوە
43 خولەک لەمەوپێش
هونەرمەند هێرش هەورامی لەڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنێک بە هەوادارانی دەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ كتێب کرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی ڤیتامین D لەکاتی دووگیانیدا چڕیی ئێسکی منداڵان باشتر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چارەسەرێکی شەکرە بەرەنگاریی شێرپەنجەی سییەکان دەبێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە ڕێگای دووسایدی هەولێر-کۆیە دەستپێدەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی: خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزارین
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دەریای ئیجە دوو کۆچبەری کورد خنکان