شاندێک بۆ پرسی ڕێگریکردن لە هەناردەی بەرهەمی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لە موسڵ و کەرکووک حکومەتی عێراق دوو بازگەی داناوە ڕێگە نادات هیچ بەرهەمێکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان بچێت بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر بارهەڵگرێک بیەوێت بارەکەی دەرباز بکات، دەبێت 600 دۆلار بەرتیل بدات بە سەیتەرەکان و هیچ وەسڵێکیشی پێنادەن، ئەگەر لە سەیتەرەیەکی تردا بیگرن و وەسڵی پێنەبێ، بارەکەی و ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

 

لێدوانی فەرمی: د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەڵێت، "لە گفتووگۆی بەردەوامین بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. ئەم هەفتەیەش شاندێکی حکومەت بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا دەکات.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیاریەکانی ئاڤا ئەم هەفتەیە شاندێکی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە جارێکی دیکە سەردانی بەغدا دەکات.

 

کاریگەری  و لێکەوتەکان: ڕێگرییەکانی بازگەکانی عێراق لە هەناردەی بەرهەمەکانی هەرێمی کوردستان بۆ باشوور و ناوەڕاست و بۆتە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنان لە کارگەکان و هەندێ کارگەش بە تەواوی کارکردن تیایاندا وەستاوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: