ترەمپ: ئەگەر بایدن ببێتەوە سەرۆک لە جەنگی سێیەمی جیهان دەدۆڕێین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ئەگەر بایدن ببێتەوە سەرۆک لە جەنگی سێیەمی جیهان دەدۆڕێین

دۆناڵد ترەمپ لەکاتی وتارەکەیدا لە ویلایەتی ماریلاند

ئاڤا نیوز

 

جارێكی دیكە دۆناڵد ترەمپ، هێرشی كردە سەر جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بە "لاواز و بێتوانا"ـی ناودەبات و دەڵێت، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆک و بچێتەوە كۆشكی سپی وڵاتەكەیان لە جەنگی سێیەمی جیهانی دەدۆڕێت.

 

وێنە گەورەكە: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا نزیک دەبێتەوە، هەر جارێک دۆناڵد ترەمپ، کە یەکێکە لە بەربژێرەکانی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردن، دەردەكەوێت، هێرش دەكاتە سەر جۆ بایدن و سەرۆکی ئەمریکاش بە هەمان شێوە ڕەخنە و قسەی تووند بەرامبەر ترەمپ دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: "ئەگەر بایدن و خوێنڕێژەکانی هەڵبژاردن ببەنەوە خراپترین شت ڕوودەدات، بیری حەماس شەقامەکانمان داگیر دەکات و چین دەست دەگرێت بەسەرماندا، نەک هەر لەڕووی ئابوورییەوە بەڵکو لەڕووی سەربازیشەوە، وڵاتەکەمان لەناودەچێت و تاکە شتێک کە لەنێوان ئێوە و سڕینەوەی وڵاتەكەماندا وەستاوە منم"، ترەمپ ئەمەی لە وتارێکدا لە ویلایەتی ماریلاند گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: