سەرۆکی دادگای فیدراڵی داوای کۆبوونەوەیەکی خێرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەکات

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی مووچە دەکات و پێشنیازیش دەکات بۆ چارەسەرکردنی بە یەکجاری کۆبوونەوەیەک لە نێوان  خۆی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی و تەیف سامی ڕێکبخرێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتیی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پرسی مووچە سەردانی دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد.

 

لێدوانی فەرمی: سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق کە لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوو، بە ئاڤا نیوزی وت: "سەرۆکی دادگای فیدراڵی پێشنیازی کردووە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نیوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، تەیف سامی و خۆی و پەرلەمانتاران و کەسانی شارەزا بکرێت و ئیتر ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت و چیتر هەموو ڕۆژ و هەفتە و مانگێک بیانووی نوێ نەدۆزرێتەوە، بەنیازیشە نووسراو بۆ سەرجەمیان بکات".


لەلایەکی دیکەوە: جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ک ئەویش یەکێک لە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بوو بە ئاڤا نیوزی گوت: "دادوەر جاسم محەممەد پێی وتوون لەڕووی یاسایی و مرۆییەوە پێویستە مووچەی فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و هەوڵی تەواوی خۆشی دەدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".


باکگراوند: مانگی دووی ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە و  بە هیچ بیانووێک ڕانەگیرێت، مانگی نۆش لە هەولێر ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا تا کۆتایی ئەمساڵ و تەواوبوونی پرۆسەی بایۆمەتری مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە و هیچ گرفتێک دروست نەکات،
بەڵام هیچ یەکێک لەم دوو بڕیارە جێبەجێ نەکران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەی بۆ خەرجکردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ