بەڵێنێک لە سەرۆکی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی  چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

  • بزنس
  • 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بەڵێنێک لە سەرۆکی دادگای فیدراڵییەوە لەبارەی  چارەسەرکردنی کێشەی مووچە

دادگای فیدراڵی و مووچە، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز


شاندێکی پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چوونەتە دادگای فیدڕاڵی و سەرۆکی دادگە بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکەی داوە.

 

وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا لە کۆتایی مانگی 11 داین، هێشتا ڕوون نییە کەی بەتەواوی مووچەی مانگی 10 لەلایەن بەغدا خەرج دەکرێت و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کێشەیەکی نوێی بۆ خەرجکردنی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ دروست کردووە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ پرسی مووچە سەردانی دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراقیان کرد.


لێدوانی فەرمی:
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دادوەر جاسم محەممەد پێی وتین لەڕووی یاسایی و مرۆییەوە پێویستە مووچەی فەرمانبەران دووربخرێتەوە لە ململانێی سیاسی و هەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە".

باکگراوند: سەرەتای ئەمساڵ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە کێشە سیاسییەکان جیابکرێتەوە و نابێت بە هیچ بیانووێک ڕابگیرێت، مانگی نۆش لە هەولێر ئەنجوومەنی وەزاری ئابووری عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە بڕیا درا تا کۆتایی ئەمساڵ و تەواوبوونی پرۆسەی بایۆمەتری فەرمانبەران، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام بێت لە ناردنی مووچە.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ