زیلینسکی: شکست دەهێنین ئەگەر ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی ڕابگرێت

شەیری بکە لە:
زیلینسکی: شکست دەهێنین ئەگەر ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی ڕابگرێت

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا. وێنە: CNN

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای هەوڵەکانی دانوستاندن، بەڵام گرژی و ململانێیەکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا زیاتر دەبێ و سەرۆکی ئۆکرانیاش هۆشداری لە ئەگەری ڕاگرتنی هاوکاری سەربازی بۆ وڵاتەکەی دەدات.

 

وێنە گەورەکە: ئۆکرانیا و هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی، ترسیان هەیە کە پاڵپشتی بۆ ئۆکرانیا لاواز بێت، یان ڕێککەوتنێکی بەسەردا بسەپێنرێت کە ناچار بێت خاکەکەی ڕادەستی ڕووسیا بکات.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەمریکا هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ئێمە ڕابگرێت ئەوا شکست دەهێنین لە بەرامبەر ڕووسیا، ئێمە بەردوامین لە شەڕکردن بەڵام پێموانییە ئەمە بەس بێت بۆ بردنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: زیلینسکی ئەوەشی گوتووە، ئەوەی زۆر گرنگە یەکڕیزی نێوان ئۆکرانیا و ئەمریکایە، ترەمپ دەتوانێت کاریگەری لەسەر پووتین هەبێت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ