ڕاوێژکاری ترەمپ: ترەمپ دەیەوێت بەرەی مقاوەمە لە عێراق لەناوببات

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکاری ترەمپ: ترەمپ دەیەوێت بەرەی مقاوەمە لە عێراق لەناوببات

دۆناڵد ترەمپ، وێنە: nbc

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکارێکی ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ئاشکرایکرد، کاریگەری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووتەوە، ترەمپ دەیەوێت بەرەی مقاوەمە لە عێراق لەناوببات، وەک ئەوەی لە لوبنان و فەلەستین ڕوودەدات.


لێدوانی فەرمی: گابرێل سۆما، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا ڕایگەیاند: “ترەمپ بڕیاریداوە چالاکییەکانی ئێران لەناوچەکە ڕابگرێت و کۆتایی بەدۆسیەی ئەتۆمی تاران بهێنێت و کاریگەرییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبکاتەوە و دەڵێت، “ئێران سەرپرشتی لە چالاکییەکانی بەرەی مقاوەمە دەکات و لەلایەن عێراق، سوریا، یەمەن و لوبنانەوە هاوکاری دەکرێت”.


زانیاریی زیاتر: سۆما، ئاماژەی بەوەش کرد، تەنیا چوار وڵات بەفشاری ئێران دژی ئاساییکردنەوەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئەوانیش عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەنن، وتیشی ، " ترامپ دەیەوێت بەرەی مقاوەمە لە عێراق لەناوببات، هەروەک ئەوەی ئێستا لە لوبنان و فەلەستین ڕوودەدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ