
دوو فیلی ئەفریقی لەناو سروشتدا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
زیمبابۆ 200 فیل سەردەبڕێت بۆ ئەو هاووڵاتیانەی کە بەهۆی وشکەساڵی ڕووبەڕووی برسیەتی بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: زیمبابۆ و نامیبیا دوو وڵاتی باشووری ئەفریقان کە تووشی وشکەساڵییەکی توند بوونەتەوە، زیمبابۆ زیاتر لە 84 هەزار فیلی هەیە، بەمەش بووەتە دووەم گەورەترین وڵات لە جیهاندا لە زۆری ژمارەی فیلەکانیدا.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی برسیەتی هاووڵاتییان بەهۆی وشکەساڵییەوە، بڕیار دراوە 200 فیل سەرببڕدرێن و بکرێن بە خۆراک.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی پارک و گیانلەبەرە کێوییەکانی زیمبابۆ ڕاگەیاندووە، نزیکەی نیوەی دانیشتووانی وڵاتەکەی ڕووبەڕووی مەترسی برسیەتی توند بوونەتەوە، هەر بۆیە بڕیاری سەربڕینی 200 فیلییان داوە، باسی لەوەش کردووە کە ژمارەی فیلەکانی زیمبابۆ زۆرن و مەترسی لەناوچوونییان لەسەر نییە.
لەلایەکی دیکەوە: سەربڕینی ئەم فیلانە ڕەخنەی چالاکوانانی مافی ئاژەڵانی لێکەوتووەتەوە، فارای ماگوو، سەرۆکی گروپی داکۆکیکاری سەنتەری حوکمڕانی سەرچاوە سروشتییەکان لە زیمبابۆ، لە پۆستێکدا لە ماڵپەڕی ئێکس دەڵێت: دەبێت کوشتنی فیلەکان بوەستێنرێت، فیل مافی ژیانی هەیە و نەوەکانی داهاتووشمان مافی ئەوەیان هەیە فیل لە سروشتی خۆیاندا ببینن.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی زەمینی بۆ سەر غەززە دەستپێدەکاتەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
سۆسیالیست: بەشداریكردنمان لە حكومەت ئەگەرێكی بەهێزە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
چین مانۆڕی سەربازی بەرفراوان لە گەرووی تایوان دەستپێدەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
چین مانۆڕی سەربازی بەرفراوان لە گەرووی تایوان دەستپێدەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکی داوای ئازاکردنی توێژەرێکی ئیسرائیلی لە عێراق دەکات
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە هیندستان 21 کەس گیانیان لەدەست دا
- جیهان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایش سکاڵا لە دژی ترەمپ تۆمار دەکات