باڵیۆزی ئەمریکا: لە پشتیوانی ئاسایش و سەروەریی عێراق بەردەوام دەبین
- عێراق
- 17 تشرینی دووەم

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا - ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا دەڵێت، وڵاتەکەی لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و پاراستنی سەروەری عێراق بەردەوام دەبێت و دەشیانەوێت گەلی عێراق لە هەموو بوارەکانی ڕێكکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی سوودمەند ببێت.
وێنە گەورەکە: عێراق و ئەمریکا بڕیاریانداوە پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ئەمنییەوە بۆ بوارەکانی دیکەش فراوان بکەن، بەڵام پێشمەرجی هەندێک لایەنی عێراق بۆ کشانەوەی هەموو هێزە بیانییەکان، وەک ئاستەنگییەک بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەقەڵەم دەدرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەلینا ڕۆمەناوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا باسیان لە داهاتووی عێراق و چۆنیەتی سوود وەرگرتنی گەلی عێراق کردووە لە ڕێککەوتنی گشتگیریی نێوان بەغدا و واشنتن، "ئێمەش پابەندین بە پشتیوانیکردن لە عێراقێکی ئارام، سەقامگیر و خاوەن سەروەری".
لەلایەکی دیکەوە: نووسینگەی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبارەی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت، مالیکی جەختی لەوەکردووەتەوە کە لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا لەسەرەتای ساڵی نوێدا، پێویست دەکات پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا زیاتر بەهێزبکرێن و بە گوێرەی ڕێكکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی گەشەی زیاتر بەو پەیوەندییانە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دادی عێراق 500 زیندانی ئازاد دەکات
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە حووسییەکان عێراق بەڵێن دەدات