قاسم ئەعرەجی: خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان بەکارنەهێنن

شەیری بکە لە:
قاسم ئەعرەجی: خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان بەکارنەهێنن

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاڤا نیوز 

 

ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، هەڵوێستی حکومەت دووپات دەکاتەوە لە بەکارنەهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتان و جەختیش لەسەر هەوڵەکانی حکومەت دەکاتەوە لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕاگرتنی جەنگ لە ناوچەکە دا.

 

وێنە گەورەکە: زیاتر لە ساڵێکە جەنگ و گرژییەکانی ناوچەکە بەردەوامە و وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشدارییان لەبارەی مەترسیی فراوانبوونی جەنگەکە بۆ وڵاتانی ناوچەکە داوە، حکومەتی عێراقیش هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند: جارێکی دیکە هەڵوێستی عێراق دووپات دەکەینەوە کە بەکارهێنانی خاک و ئاسمانی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر هەر وڵاتێک ڕەتدەکاتەوە، بە تەواوی هێزەوە کار دەکەین لەپێناو ڕۆڵی گرنگی عێراق بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردن لە بەرپابوونی جەنگی سەرتاسەری لە ناوچەکە دا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ