بە ڕزگار بڵێ؛ چیرۆکی ئالوودەبوونی ئافرەتێکی تەمەن 17 ساڵ بە ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 17 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
بەرنامەی ئەمجارەی 'بە ڕزگار بڵێ' بەدواداچوون بۆ کەیسی ئافرەتێکی تەمەن 17 ساڵ دەکات کە بە هۆی مێردەکەیەوە تووشی ماددەی هۆشبەر بووە و چیرۆکەکەی بۆ ڕزگار کۆچەر دەگێڕێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئافرەتە تەمەن 17 ساڵەکە کە خاوەنی دوو منداڵە، باسی ئەوە دەکات، پێش ئەوەی ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بێت ژیانی خۆش بووە و هیچ گرفتێکی نەبووە، بەڵام دوای ئەوەی ئالوودە دەبێت سەرتاپا ژیانی دەگۆڕێت. ئەو دەڵێت، "هاوڕێکانی هاوسەرەکەم ئەویان فێرکرد، دواتر منیش لەڕێگەی هاوسەرەکەمەوە ئالوودەبووم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئافرەکەتە بەردەوام دەبێت لە گێڕانەوەی چیرۆکەکەی بۆ ڕزگار کۆچەر و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هاوسەرەکەی دوای ئالوودەبوونی بە ماددەی هۆشبەر هەر لە ماڵەوە ماددەکەی دەکێشا.
زانیاریی زیاتر: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی، ئافرەتەکە پەنادەباتە بەر ماڵی باوکی، بەڵام خێزانەکەی ڕەتیانکردووەتەوە هاوکاری بکەن بە بەهانەی ئەوەی " بەڕەزامەندیی خۆی هاوسەرگیری لەگەڵ مێردەکەی کردووە".
ئەمەش بزانە: لە وەڵامی پرسیارێکی ڕزگار کۆچەردا دەربارەی چۆنیەتی بەدەستهێنانی ماددەکە، ئافرەتەکە دەڵێت، "پیاوەکەم داوای لێدەکردم کە بڕۆم لە دەرەوە بەهەر شێوازێک بێت ماددەی بۆ پەیدا بکەم."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لەبارەی نەوت پێشنیازێکی نوێ ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قەڵادزێ تاوەکو ئێستا هیچ نەخۆشخانەیەکی لەدایکبوون و منداڵان نییە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژنامەنووسێکی ئەمریکی: بایدن هەوڵیداوە ڤلادیمێر پووتین بکوژێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بڵاوبوونەوەی لە ئاڤا، کێشەی ئاوەڕۆی خەلیفان چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زەکەریا عەبدوڵڵا لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بۆ هەوادارانی دەنێرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەخموور داوا دەکرێت ناسنامە و پاسپۆرت بۆ ئەسپ دەربهێنرێن
27 کانوونی دووەم
کۆمپانیایەکی چینی لە پێشبڕکێیەکی جیاوازدا بە ملیۆنان دۆلار وەک پاداشت دەداتە کارمەندەکانی
27 کانوونی دووەم
بیڵ گەیتس هۆشداریی بڵاوبوونەوەی پەتایەکی نوێ دەدات
27 کانوونی دووەم
ناوەندێک بۆ پێگەیاندنی ڕاهێنەری فێرکردنی شۆفێری دەکرێتەوە
27 کانوونی دووەم
- ببینە و ببیستە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ڕزگار بڵێ؛ خزمەتگوزاریی کەرتی تەندروستیی خەلەکان