شی و بایدن بۆ دواجار کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
شی و بایدن بۆ دواجار کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی شیشی جینگپینگ، سەرۆکی چین و جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا؛ وێنەکە ئەرشیڤە

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ڕاگەیێنراوێکی کۆشکی سپی ئەمریکا، جۆ بایدن،  بۆ دواجار وەک سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ شی جینگپینگ، هاوتا چینییەکەی  کۆدەبێتەوە.

 

بۆچی گرنگە: دوایین کۆبوونەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینگپینگ، سەرۆکی چین دوای  ئەوە دێت چەند هەفتەیەکی دیکە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا سوێندی یاسایی دەخوات، ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەگەر بگەڕێتەوە کۆشکی سپی لە  60٪ باج بەسەر هاوردەی کاڵا چینییەکان بۆ ناو ئەمریکا دەسەپێنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی سپی ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی شی و بایدن لە ڕۆژی شەممە لە لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن دەبێت کە لە پیرۆ بەڕێوەدەچێت،  کە تیایدا پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەیجینگ تاووتوێ دەکرێت.

 

ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: گەڕانەوەی ترەمپ ترسی لەسەر هەوڵەکانی واشنتن و بەیجینگ بۆ کەمکردنەوەی گرژیەکانی نێوانیان دروستکردووە.

 

گۆشەیەکی دیکەی ڕووداوەکە: لوتکەی ئاپێک ئەمڕۆ شەممە کۆتایی دێت، ئەمە ڕەنگە دوایین گەشتی جۆ بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا بێت بۆ وڵاتانی دەرەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: