بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هیندستان ژمارەیەک منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا

شەیری بکە لە:
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی هیندستان ژمارەیەک منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستدا

دیمەنی بەشی ناوەوەی ئەو نەخۆشخانەی هیندستان کە ئاگری تێدا کەوتووەتەوە، وێنەNDTV

ئاڤا نیوز 

 

دەسەڵاتدارانی ناوخۆی هیندستان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی شاری جانسی باکووری هیندستان کەوتووەتەوە و تائێستا 10 منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستداوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ئاگرەکە ڕۆژی هەینی لە نەخۆشخانەی زانکۆی مەهارانی لاکشمیبای لە شاری جانسی لە ویلایەتی ئۆتار پرادێش ڕوویدا، کە نزیکەی 40 کم لە باشووری نیودەلهی پایتەختەوە دوورە، ئاگرەکە لە کاتێکدا بوو ستافی پەرستاری خەریکی بەکارهێنانی گیراوەیەک بوون بۆ ئەو کۆرپانەی کە لە ژیاندا مابوون، کە تەمەنیان تەنها چەند ڕۆژێک بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسی ویلایەتی بریجێش پاتاک بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەداخەوە 10 منداڵ گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا لە کۆی 10 تەرمەکە حەوتیان دەستنیشانکراون.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕۆژنامەی تایمز هیندی، 16 منداڵی دیکەی تازە لەدایکبوو هەن کە باری تەندروستییان ناجێگیرە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: