سەرۆك بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە فەخری كەریم دەكات

شەیری بکە لە:
سەرۆك بارزانی لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە فەخری كەریم دەكات

سەرۆك بارزانی و فەخری كەریم

ئاڤا نیوز


دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەر، لە هەوڵێکی کوشتن لە بەغدا ڕزگاری بوو، سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوەکرد و لەهەواڵی پرسی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ دەزگای مەدا ڕایگەیاند چەند چەکدارێکی نەناسراو کە لەناو دوو پیکابدا بوون، لە کاتژمێر نۆی ئەمشەو هەوڵیانداوە فەخری کەریم بکوژن و ڕێگەیان بە ئۆتۆمبێلەکەی گرتووە، دوای ئەوەی تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی کردووە، هەڵاتوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمیی: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەلمەدا لە بەغدا لە هەوڵێکی تیرۆرستی رزگاری بوو، سەرۆک بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین پەیوەندی تەلەفۆنی پێوەکرد و لە هەواڵی پرسی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: