ئەمریکا لە سنووری سووریا و عێراق گرووپێکی چەکدار بۆردوومان دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە سنووری سووریا و عێراق گرووپێکی چەکدار بۆردوومان دەکات

ئاڤا نیوز


وەک وەڵامێک بۆ هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان، هێزەکانی ئەمریکا پێگەیەکی گرووپە چەکدارەکانیان لە سنووری سووریا و عێراق بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا پێنج چەکدار کوژران.


وێنە گەورەکە: بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان، هێرشی گرووپە چەکدارەکانیش کە خۆیان وەک بەرەی مقاوەمە ناساندووە، بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە هێرشەکەدا کۆگای چەک و تەقەمەنیی گرووپە چەکدارەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، بۆردوومانەکەش لە وەڵامی ئەو هێرشەدا بووە کە ڕۆژی سێشەممە کرایە سەر بنکەی شەدادی تایبەت بە هێزەکانیان لە پارێزگای حەسەکە.

لەلایەکی دیکەوە: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرای کرد، لە ‌هێرشەکەی ئەمریکادا پێنج چەکدار کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ