فازڵ نەبی: دەبێت بەزووترین کات دوو لیستی مووچە بۆ بەغدا بنێردرێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق کە شارەزای ورد و درشتی دۆسیە داراییەکانی عێراقە، بەپێویستی دەزانێت بۆ ئەوەی کێشەیەکی دیکەش بۆ مووچە دروست نەبێت، لەماوەی مانگێکدا هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بۆ بەغدا بنێرێت.

وێنە گەورەکە:
بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق نابێت لەژێر هیچ پاساوێکدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕابگیرێت، بەڵام ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بە پاساوی تەواوبوونی تەرخانی دارایی لە بودجە گرفتی بۆ مووچە دروست کردووە.

کێشەکە چییە: بەهۆی نەمانی پارەی نەختینە لە پشکی مووچە لە بودجە، کێشە بۆ بەشێکی مووچەی مانگی 10 و مووچەی مانگەکانی 11و 12 دروست بووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی ئەم سێ مانگە پێویستی بە نزیکەی دوو تریلۆن و 900 ملیار دینارە، تەنیا 700 ملیار دیناریشی لە پشکی مووچە لە بودجەی ساڵی 2024 ماوە، بەڵام لە پشکەکانی دیکەی بودجە سێ تریلۆن دیناری ماوە.


چارەسەر: 
د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزیری دارایی عێراق لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا گوتی: دەبێت هەرێمی کوردستان داوای گواستنەوە (موناقەلە)ی پارە بکات بەپێی پێویستی بۆ مووچەی ئەو دوو مانگە بۆ سەر پشکی مووچە، ئەمەش لە دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە.

هەنگاوی داهاتوو: فازڵ نەبی دەڵێت: "25ـی 12 لە عێراق ساڵی دارایی تەواو دەبێت، لەو کاتەوە وەزارەتی دارایی عێراق هیچ بڕە پارەیەک خەرج ناکات، بۆیە دەبێت وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێش 15ی مانگ لیستی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 ڕادەست بکات."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ