ئەمریکا: سیاسەتی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ناگۆڕین

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: سیاسەتی ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ناگۆڕین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، تا ئێستا هەڵسەنگاندنیان نەکردووە ئیسرائیل چۆن چەکەکانیان بەکاردەهێنێت، وێنە: سکای نیوز

ئاڤا نیوز

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، هیچ سنوورێک بۆ گواستنەوەی چەک بۆ ئیسرائیل دانانێن، بەڵام پێویستە ئیسرائیل ڕەچاوی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڤێدات باتیل، یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''پێشکەوتنی باشمان بەدەستهێناوە و دەبێت گواستنەوەی چەک بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا هەڵسەنگاندنمان بۆ ئیسرائیل نەکردووە کە ئایا یاسا ئەمریکییەکان پێشێل دەکات یاخود چۆن چەکی ئەمریکا بەکاردەهێنێت؟''. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ ڕۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کۆبووەتەوە و جەختی  لە پێویستی باشترکردنی دۆخی مرۆیی غەززە  لە ڕۆژانی داهاتوودا کردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لیندا تۆماس گرینفیڵد، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە نابێت ئیسرائیل سیاسەتی زۆرەملێ یان برسێتی لە غەززە پەیڕەو بکات. 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئەو وڵاتانەی چەکی ئەمریکی وەردەگرن پێویستە پابەندی یاسا مرۆیی و نێودەوڵەتییەکان بن و نابێت ڕێگری لە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: