ئەردۆغان: بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هۆکارێکی سەرەکی ژەهراوی بوونی زەوییە

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان: بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە هۆکارێکی سەرەکی ژەهراوی بوونی زەوییە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی لە COP-29 لە باکو، وێنەTRT

ئاڤا نیوز 


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە 29-COP قسەی کرد  و باسی لە هۆکارەکانی تێکچوونی پلەی گەرمی زەوی کرد، بۆردوومانەکانی ئیسرائیلی بە هۆکارێک بۆ ژەهراویکردنی بەرگە هەوای زەوی و خاکی غەززە تۆمەتبارکرد.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سەرکردەکانی جیهان بەشداریان لە 29-COP کرد کە بۆ چارەسەرکردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەوی کۆبوونەتەوە، بەشێک لە سەرکردەکانیش گوتاریان هەبوو.


لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتی: هێرشەکانی ئیسرائیل هۆکاری سەرەکی بڵاوبوونەوەی ماددە کیمیاییەکانە و کاریگەری لەسەر داهاتووی منداڵەکانی غەززە دروست  دەکات، ئیسرائیل لە دادگای نێوەدەوڵەتی دەبێت سزا بدرێت. 

 

ئەردۆغان لەسەر پرسی وزە گوتی: وزەی دامەزراومان لە وزەی با و خۆر هەیە کە 31 هەزار مێگاواتە و تاوەکو ساڵی 2035 بۆ بەرزی دەکەینەوە بۆ 120 هەزار مێگاوات. لە وزەی ئەتۆمیشدا ئامانجمان ئەوەیە لە ساڵی 2050  بگەینە توانای 20 هەزار مێگاوات.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەردۆغان پێشبینی کەمبوونەوەی دەردانی گازی ژەهراوی دەکات بە بڕی 100 ملیۆن تۆن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە هاوتایە لەگەڵ پلانی کارکردنی نیشتمانی کارایی و زەمان کە ساڵانی 2024-2030 دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ