خواردنی چەرەزات مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەم دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
خواردنی چەرەزات مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر کەم دەکاتەوە

قاپێک چەرەزات، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

 

خەڵکی چەرەزات وەکو خۆراکێکی ئاسایی دەبینن و زۆرجار تەنها لە بۆنەکاندا دەیخۆن، توێژینەوەیەکی نوێ سوودەکانی تەندروستییەکانی بۆ مێشک ئاشکرا دەکات بەهۆی پێکهاتە دەوڵەمەندەکەی کاریگەری بەرچاوی هەیە لەسەر تەندروستی مێشک.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تادێت چارەسەری نەخۆشی لەبیرچوونەوە 'زەهایمەر' لە ڕێگەی دەرمانی کیمیاییەوە قورس دەبێت، بەڵام توێژەران ئامۆژگاریی خەڵکی دەکەن کە دەتوانن لە ڕێگەی خواردنەوە تەندروستی مێشکیان بپارێزن. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک لەلایەن زانکۆی ئیسپانیا بڵاوکراوەتەوە، کە 50 هەزار بەشداربوو ئەنجامدراوە بۆ ماوەیەکی زۆر چاوەدێری تەندروستی مێشکیان کراوە، لە ئەنجامدا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە چەرەزاتیان بەشێوەی بەردەوام خواردووە مەترسییەکانی تووشبوونیان بە نەخۆشی لە بیرچوونەوە کەمتر بووە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: توێژەرانی زانکۆی ئیسپانیا باسیان لەوەشکردووە، خواردنی چەرەزاتی وەک گوێز و بادام دەتوانێت کاریگەریەکی ئەرێنی لەسەر توانای مێشک هەبێت، وەک ستراتیژیەتێکی گونجاو بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی بیرچوونەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ