نێچیرڤان بارزانی: پێکەوە دەتوانین ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاو و هەوا ببینەوە

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی: پێکەوە دەتوانین ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاو و هەوا ببینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆک كۆماری ئازەر‌بایجان

ئاڤا نیوز

 

بەبەشداریی نوێنەری 190 وڵاتی جیهان، کۆنفرانسی'COP29' لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشدارە.

 

وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی گۆڕانی ئاو و هەوا کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرێت، پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بە ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاو و هەوا لە باكۆ ڕایگەیاند: ئەم كۆبوونەوە ساڵانەیە دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی بەرەو داهاتوویەكی سەقامگیرتر هەنگاوی كاریگەر بنێین، هاوکات پێكەوە دەتوانین ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاو و هەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.

 

بۆچی گرنگە: کۆنفرانسەکە هەر ساڵە و لە وڵاتێک بەڕیوەدەچێت، ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکەی ئەمساڵ، ڕێککەوتنە لەسەر چۆنییەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانەی بەدەست گۆڕانی ئاو و هەواوە دەناڵێنن، هاوکات بە ئامانجی سنووردارکردنی دەردانی گازە گەرمکەرەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ