سوودەکانی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان پێش خەوتن

شەیری بکە لە:
سوودەکانی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان پێش خەوتن

خوێندنەوەی چیرۆک لەلایەن دایکێکەوە بۆ منداڵەکەی، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

 

وەک زانراوە خۆشترین سات لەلای منداڵان ئەو ساتەیە کە پێش خەوتنییان چیرۆکییان بۆ دەخوێندرێتەوە، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ سوودەکانی خوێندنەوەی چیرۆک بۆ منداڵان دەردەخات.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەیەک لەلایەن ئەکادیمیای ئەمریکی تایبەت بە منداڵان سوودەکانی خوێندنەوەی چیرۆکی بۆ منداڵان دەرخستووە، لە توێژینەوەکەدا باس لەوە کراوە دەکرێت خوێندنەوەی چیرۆک سوودێکی باش بە منداڵان بگەیەنێت بەتایبەت بۆ بەهێزکردنی هەستی بیستنییان هەروەها دەبێتە پاڵنەر بۆ گەشەی مێشکی منداڵەکە هاوکات پەیوەندی نێوان دایک و باوک لەگەڵ منداڵەکە پتەوەتر دەکات.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: خوێندنەوەی چیرۆک هاندەر دەبێت بۆ منداڵان بۆ داهێنان، بیرکردنەوەی ڕەخنەیی و بەهێزکردنی تواناکانیان بۆ ئەوەی بتوانن  کێشەکانیان چارەسەر بکەن.


سوودەکانی خوێندنەوەی چیرۆک: 

 

وادەکات منداڵ زیاتر سەرنج بدات و گوێگرێکی باش بێت.

پتەوکردنی پەیوەندی نێوان منداڵ لەگەڵ دایک و باوک.

برەو بە هەستی خەیاڵکردن دەدات.

توانای زمانەوانیی بەرەوپێش دەبات.

ڕەوشتی منداڵ بەرزدەکاتەوە. 

توانای خوێندنەوە زیاتردەکات.

هەستی سۆزداری بەرزدەکاتەوە.

وادەکات قووڵتر بیربکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: