نێچیرڤان بارزانی هاوشانی سەرۆکی وڵاتان لە کۆنفرانسی کەشوهەوای باکۆ بەشدار دەبێت

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی هاوشانی سەرۆکی وڵاتان لە کۆنفرانسی کەشوهەوای باکۆ بەشدار دەبێت

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان - ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان (ئەرشیڤ)

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوشان لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان، سبەی سێشەممە لە میانەی کردنەوەی کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ئامادە دەبێت.

 

وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، هاوشانی سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بە مەبەستی بەشداریی لە کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا (COP29) دەچێتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.

 

لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێ دەكەوێت.

 

وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، سبەی سێشه‌ممه بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا دەکرێت.

 

بۆچی گرنگە: کۆنفرانسەکە هەر ساڵە و لە وڵاتێکی جیاواز دەکرێت، ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکەی ئەمساڵ، ڕێککەوتنە لەسەر چۆنییەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانەی بەدەست گۆڕانی ئاو و هەواوە دەناڵێنن، هاوکات بە ئامانجی سنووردارکردنی دەردانی گازە گەرمکەرەکان.

 

شەیری بکە لە: