کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەوانی لە هەولێر سازدەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمساڵ بۆ یەکەمجار کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسانی مێینە لە ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی لە هەولێر ساز بکرێت.


بۆچی گرنگە: کۆنفرانسەکە هەر ساڵە و لە وڵاتێک دەکرێت. یەکێک لە پێوەرەکانی هەڵبژاردنی شوێن سەقامگیری و ئارامییە، لەسەر ئەو بنەمایەش هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە. 

وێنە گەورەکە: لە کۆنفرانسەکەدا بە بەشداریی دومینیک پرادالیە، سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، باسی گرفت و ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕۆژنامەنووسانی ئافرەت لە هەموو جیهان دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، کۆنفرانسەکە بە چاودێریی سەرۆکوەزیران بارزانی ڕۆژی  22-4-2024 دەستپێدەکات و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ